لە یەکەم وتارێکی فەرمی نوێنەرانی خامنەیی و لە نێویاندا پیاوانی ئایینی پارێزگاکان
ئەو ژنانەی کە حیجابی ناچاری لەبەر ناکەن لە لێکەوتەی سەخت ئاگادارکرانەوە. عەبدولنەبی موسەویفەرد، بهکرێگیراوی ڕژێم نوێنەری ڕێژیم لە خوزستان، جەختی لە گرنگی حیجاب وەک هێڵی سووری ئیمام زەمان کردەوە و ڕۆژئاوای بەوە تۆمەتبار کرد کە هەوڵی چەواشەکردنی خەڵک و بەتایبەت ژنان دەدات. محەممەد سەعیدی، پیاوی ئایینی شاری قوم داوای لە خەڵک و دەسەڵاتدارانی کرد کە ڕێوشوێنی توند بەرامبەر ئەو ژنانە بگرنەبەر کە حیجاب ناپۆشن.
ڕەسووڵ فەلاحەتی، پیاوی ئایینی دیاریکراوی خامنەیی لە گیلان، حیجابی بە بەشێکی چارەنووسساز لە بەهاکانی کۆمەڵگا ناوزەد کرد و ڕەخنەی لەو ژنانە گرت کە سەرپێچی لە حیجابی زۆرەملێ دەکەن وەک بەشێک لە پیلانێکی دوژمن. ئەمیر حسێن بانکی پوور، نوێنەری ڕێژیم لە مەجلیس، ئاشکرای کرد کە ئەو ژنانەی جلوبەرگی دڵخوازی خۆیان لەبەر دەکەن، تا ٣ میلیۆن تمەن غەرامە کراون و ئەو غەرامەیە ڕاستەوخۆ لە حیسابی بانکییان دەبڕدرێت.
دوابەدوای هەڵبژاردنی ڕێژیم، کاربەدەستان و پیاوانی ئایینی کە لە لایەن خامنەیی لە پارێزگاکان دامەزراون، گوشاریان بۆ سەر ژنان زیاد کردووە بۆ پابەندبوون بە حیجابی ناچاری. ئه مه به پێچه وانه ی ته واوی له گه ڵ قۆناغی پێش هه ڵبژاردن که هیچ باسێک له جێبه جێکردنی یاسای جل و به ڕگی توند نه کرابوو و لایه نگرانی ڕژیم له 11ی ڕه شه ممه به حیجاب یان ته نانه ت به بێ حیجاب ده نگیان ده دا.