ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی #کورد لە بەندیخانەی ئەردەبیل

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی #کورد لە بەندیخانەی ئەردەبیل
ئاوات ئیبراهیمی

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی #سەڵماس بەناوی ئیرەج پاکی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو لە بەندیخانەی ناوەندی ئەردەبیل جێبەجێ کرا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١٩ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی ئیرەج پاکی خەڵکی گوندی "ستوونڕەش"ی سەر بە شاری سەڵماس، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەردەبیل جێبەجێ کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیرەج پاکی شەش ساڵ پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارەدرانی ئەو بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دادوەری ئێرانەوە بڵاونەکراوەتەوە.

9 مانگ و 14 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی #کورد لە بەندیخانەی ئەردەبیل

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی #کورد لە بەندیخانەی ئەردەبیل

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)