ناسنامەی بانکسی لە مەترسیدایە
ناسنامەی بانکسی لە مەترسیدایە
بانکسی بە بەناوبانگترین هونەرمەندی زیندوو دادەنرێت لە جیهاندا، و بە شێوەیەکی موعجیزەیی توانی بەدرێژایی ساڵان ناسنامەی بێناوەکەی بپارێزێت، بەڵام ناسنامەکەی بانکسی تووشی هەڕەشەی ئاشکرابوونی بوو، دوای ئەوەی کۆمپانیایەکی کارتی پیرۆزبایی لە بەریتانیا سکاڵای یاسایی لەسەر باوکی گرافیتی تۆمارکرد.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بۆ یەکەمجار بڵاویکردەوە کە ئەو داوایە لە دادگای باڵای داد لە لەندەن لە دژی "هونەرمەند ناسراو بە "بانکسی" و ئەو کۆمپانیایە کە کارە هونەریەکانی ئەرشیف دەکات، ئۆفیسی کۆنترۆڵکردنی ئافاتەکان لیمیتەد تۆمارکراوە، ئەم دۆسیەیە دواجار دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە بانکسی ئاشکرا دەبێت دوای ئەوەی ناوی هاتە ناوانەوە .
ڕۆژنامەی مەیل بڵاویکردەوە، هونەرمەند ڕۆبن گانینگهام لە داواکارییەکەدا وەک "تۆمەتباری سەرەکی" ناوی هاتووە لەسەر بنەمای ئەوەی کە ئەو بانکسییە، چونکە خەڵکی بریستۆڵە لە باشووری ڕۆژئاوای ئینگلتەرا، کە شوێنی لەدایکبوونی بانکسییە.
بریکاری بانکسی ڕەتیکردەوە ڕۆبن گانینگهام موکلەکەی بێت، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٦ توێژینەوەیەکی ئەکادیمی تەکنیکێکی پزیشکی دادوەری بە ناوی "پڕۆفایلی جوگرافی" بەکارهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە ناسنامەی بانکسی، و گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە گانینگهام زۆرترین ئەگەری کاندید بێت.
بەڵام کەس بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە نەیسەلماندووە کە گانینگهام بانکسییە و پەیوەندییەکەی بە داواکارییە نوێیەکەوە ڕوون نییە، ئارۆن وود، پارێزەر ئارۆن وود لە بەیاننامەیەکدا بە ئارتنێتی وتووە، "ئەو بانگەشەیەی کە ئێمە سکاڵا لەسەر ڕۆبن تۆمار دەکەین، ڕاست نییە". ئەو دەزگایە ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها کۆمپانیای بانکسی و کۆمپانیای پەست کۆنتڕۆڵ لیمیتەد وەک تۆمەتبار لە داواکارییەکەدا هاتووە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئارتنێت، دۆسیەکە لەلایەن کۆمپانیای فول کالەر بلاکەوە لەلایەن کۆمپانیای کارتی پیرۆزبایی بەریتانییەوە هێنراوە، لە پۆستێکەوە سەرچاوەی گرتووە کە گوایە لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا لە ئەکاونتی ئینستاگرامی بانکسیدا کراوە. ئەو پۆستە کە لەو کاتەوە لابرا، گوایە "وشەی ناوزڕاندن کە ئاماژەیە بۆ داواکار"ی تێدابووە، فول کالەر بلاک ئیدیعا دەکات.
ئا:دونیا عەزیز حەمە
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو