بۆچی هەمیشە عاشقی پیاوی هەڵە دەبیت؟
بۆچی هەمیشە عاشقی پیاوی هەڵە دەبیت؟
هەندێک کچ خۆیان دەبیننەوە کە لە شێوازێکی دووبارەبووەوەی پەیوەندییە شکستخواردووەکان دەژین . یان کە دەبێتە هۆی ئازار وسەختی،
بۆیە خۆیان بەردەوام پرسیار دەکەن بۆچی هەمیشە عاشقی کەسێکی هەڵە دەبم؟ وە بۆچی کەسێکی گونجاو نابینم. هەرچەندە ئەو هۆکار وهەلومەرجەی کە ژنان بەرەو هەڵبژاردنی کەسێکی هەڵە دەکەن، لە حاڵەتێکەوە بۆ حاڵەتێکی دیکە ڕەنگە جیاواز بن، بەڵام دەتوانرێت هەندێکهۆکاری باو کە لەم چوارچێوەیەدا ڕۆڵیان هەیە دەستنیشان بکرێت، بەپێی ماڵپەڕی “thelist”.
پەیوەندییەک بەبێ لێکتێگەیشتن
هۆکارەکانی کە لە ئەوەی کچ کەسێکی هەڵە هەڵدەبژێرێت: باوەڕبەخۆبوونی کەمە
ڕەنگە کچ بەتەواوەتی لە شێوەی جەستەی یان کەسایەتیەکەی ناڕازی بێت، هەروەها هەندێک کچ توانای سەیرکردنی ئاوێنەیان نییە بەبێئەوەی زیاتر هەست بە ڕق و نائومێدیی خۆیان بکەن، ئەمەش وادەکات سەرنجی ڕابکێشێت بۆ پیاوێک کە بۆ ئەو گونجاو نیەو وەبەمیهرەبانیەوە مامەڵەی لەگەڵدا ناکات و خۆشەویستی و پاڵپشتی بۆ دابین ناکات، چونکە لایەنی نائومێدی خۆی دەبینێت و نابینێت کەجوانە یان سەرکەوتووە، کچ دەتوانێت سنوورێک دابنێت و قسەی نەرێنی لەسەر خۆی نەکات، بۆ ئەوەی بتوانێت باشترینەکان بۆ خۆیڕابکێشێت.
خۆبەگەورەزانین و
ترس لە تەنیایی
هۆکارێکی ترە بۆ ئەوەی کچێک عاشقی پیاوی هەڵە بێت، ئەویش ئەوەیە کە کچەکە ترسی هەیە لە مانەوە بە تەنیا، بەڵکو ڕەنگە کچەکە لەپەیوەندییەکدا بمێنێتەوە کە دڵخۆشی نەکات لەگەڵ پیاوێک کە قەدری نەزانێت ، تەنها لەبەر ئەوەی بە تەنیا نامێنێتەوە، چونکە ئەوە وا دەکاتهەست بە ترس و تۆقاندن بکات، بەڵام ئەم بابەتە وێرانکەرە بۆ ژیانی.کچەکە وبۆ تەندروستی سۆزداری و جەستەیی.
ترس لە تەنیایی
ترس لە پابەندبوون
هەروەها ڕەنگە هۆکارێکی تر کە ترسی لەوەبێت لە پابەندبوون، و ترسی کرانەوە بەڕووی کەسانی دیکەدا، و لەبەر ئەم هۆکارەش ڕەنگەکەسێک هەڵبژێرێت بەبێ ئەوەی بزانێت پەیوەندییەکەی لەگەڵیدا بەردەوام نابێت و پەیوەندییەکی گونجاو نابێت.
باوەڕبوون بەوەی کە دەتوانرێت بگۆڕدرێت
کچێک لەوانەیە کەسێکی خۆش بوێت و بزانێت هەندێک سیفەتی خراپی هەیە، بەڵام ئەو باوەڕێکی هەیە کە دواتر توانای گۆڕینی هەیە، وەکشێوازی جل و بەرگ یان شێوازی هەڵسوکەوتی لەگەڵ کەسانی دەوروبەری، یان پیشەکەی، ئەمە ڕاست نییە و باشترە کچەکە بەدوای ئەوکەسەدا بگەڕێت کە ئەو چەندین سیفەتی باشی هەیە.
دونیا عەزیز حەمە
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو