ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

گواستنەوەی سێ زیندانیی سیاسی کورد بۆ زیندانی سەقز/ پەکخستنی دامودەزگاکانی قەزایی بە دەرکردنی بارمتەی بەرز بۆ ئازادکردنی کاتی

گواستنەوەی سێ زیندانیی سیاسی کورد بۆ زیندانی سەقز/ پەکخستنی دامودەزگاکانی قەزایی بە دەرکردنی بارمتەی بەرز بۆ ئازادکردنی کاتی
ئاوات ئیبراهیمی

گواستنەوەی سێ زیندانیی سیاسی کورد بۆ زیندانی سەقز/ پەکخستنی دامودەزگاکانی قەزایی بە دەرکردنی بارمتەی بەرز بۆ ئازادکردنی کاتی سامان پاشایی، خالید عەبدوڵڵا زادە و ئەفخەم مورادیان، سێ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەقز، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی ناوەندیی سەقز گوازرانەوە.

گواستنەوەی سێ زیندانیی سیاسی کورد بۆ زیندانی سەقز/ پەکخستنی دامودەزگاکانی قەزایی بە دەرکردنی بارمتەی بەرز بۆ ئازادکردنی کاتی

 

سامان پاشایی، خالید عەبدوڵڵا زادە و ئەفخەم مورادیان، سێ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەقز، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی ناوەندیی سەققز گوازرانەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو ، بۆ ئازادکردنی سامان پاشایی بەشێوەیەکی کاتی کەفالەتی 49 ملیار تۆمان دیاری کراوە.

 

پاش تێپەڕینی ٩٠ ڕۆژ و دوو مانگ و ١٨ ڕۆژ و دوو مانگ و سێ ڕۆژ، ئەفخەم مورادیان، سامان پاشایی و خالد عەبدوڵڵازادە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریستی شاری سنە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سەقز گوازرانەوە.

 

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە کاتی چوونە ناو زیندانی ناوەندیی سەققز، شوێنەواری ئەشکەنجەدان لەسەر ئەندامەکانی جەستەی سامان پاشایی، خالد عەبدوڵڵا زادە و ئەفخەم مورادیان بینراوە.

 

سەرچاوە ئاگادارەکان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی بۆ ئازادکردنی کاتی سامان پاشایی داوای بارمتەی ٤٩ میلیارد تۆمانی کردووە.

 

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریستی سنە دەکەن بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەو هاووڵاتیانە لە ڕێگەی ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونییەوە.

 

ڕۆژی پێنجشەممە ١ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، ئەفخەم مورادیان لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سەقز لە لایەن بەکرێگیراوانی خامنەییەوە دەستبەسەر کرا.

 

ڕۆژی ١١ی هەمان مانگ، سامان پاشایی لە کاتی گەڕانەوەی لە سنە بۆ زێدی خۆی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی تیرۆریستییەوە دەستبەسەر کرا.

 

هەروەها خالید عەبدوڵڵا زادە لە ٢٦ی سەرماوەز لە شاری سەقز دەستبەسەر کرا

 

دواتر ئەو هاووڵاتییانە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریستی لە شاری سنە گوازرانەوە.


1 ساڵ و 2 مانگ و 17 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گواستنەوەی سێ زیندانیی سیاسی کورد بۆ زیندانی سەقز/ پەکخستنی دامودەزگاکانی قەزایی بە دەرکردنی بارمتەی بەرز بۆ ئازادکردنی کاتی

گواستنەوەی سێ زیندانیی سیاسی کورد بۆ زیندانی سەقز/ پەکخستنی دامودەزگاکانی قەزایی بە دەرکردنی بارمتەی بەرز بۆ ئازادکردنی کاتی

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)