مهسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پهیامێكی بەبۆنەی ساڵیادی جێنۆسایدکردنی بارزانییەکان بڵاوكردهوه
مهسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پهیامێكی بەبۆنەی ساڵیادی جێنۆسایدکردنی بارزانییەکان بڵاوكردهوه
ئەمڕۆ چل ساڵ بەسەر یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق تێدەپەڕێت کە جێنۆسایدکردنی هەزاران مرۆڤی بێتاوانیبارزانی بوو، تەنیا لەبەر ئەوەی کورد و بارزانی بوون ، دەستگیرکران و دواتر لە بیابانەکانی عێراق زیندەبەچاڵ کران.
ئەم تاوانە گەورەیە، بەشێک بوو لە شاڵاوێکی رەگەزپەرستانەی ڕژێمی لەناوچووی بەعس دژ بە
گەلی کوردستان، کە بێسەروشوێنکردن و جێنۆسایدکردنی کوردی فەیلی و ئەنفالکردنی ناوچەکانی بارزان و گەرمیان و بادینان وکیمیابارانکردنی هەڵەبجە و چەندین دەڤەری دیکەی کوردستان، زنجیرەیەک بوو لەو تاوانە هۆڤانەی لە دژی خەڵکی کوردستان ئەنجام دران.
جێگەی داخە لە دوای تێپەڕبوونی چل ساڵ بەسەر ئەم کارەساتەدا، کەچی هێشتاش کەسانێک هەن بەهەمان عەقلییەت و هزری شۆڤێنی وسەردەمی ئەنفالەوە، دەیانەوێ مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی گەلی کوردستان پێشێل و زەوت بکەن. لە کاتێکدا خەڵکی کوردستان ، بەهەزاران قوربانی داوە و ڕووبەڕووی چەندین تاوان و کارەساتی گەورە بووەتەوە لە پێناو بەرگریکردن لە ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیخۆی کە هەرگیز دەستبەرداری نابێت.
دەڤەری بارزان یەکێکە لەو ناوچانەی کوردستان، کە لە سەدەی ڕابردوودا، بە دەیان جار دووچاری وێرانکاری و کۆمەڵکوژی و جێنۆسایدبووەتەوە ، بەڵام ئەو هەموو زوڵم و ستەم و تاوانانە، نەیتوانیوە ئیرادەی نەتەوەیی و گیانی خۆڕاگری و بەرگری لەم دەڤەرە لەناو ببات وهەمیشە دژی زوڵم و ستەم ڕاپەڕیون و بە هۆی خۆڕاگری و قوربانیدان و خوێنی پاکی شەهیدەکانمان، ئەم قەوارە دەستوورییەی ئێستایهەرێمی کوردستان بەرهەم هاتووە و پێویستە بە هەموو شێوەیەک، داکۆکی لێ بکەین و زیاتر گەشەی پێ بدەین.
لە ساڵیادی ئەم كارەسات و یادە خەمگینەدا ، خواست و داوای هەرێمی کوردستان بۆ قەرەبووکردنەوەی شایستەی ماددی و مەعنەویبنەماڵە و کەسوکاری ئەنفالکراوان و خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەپێی دەستوور، دووپات دەکەینەوە. پێویستە هەموومان کار بۆ ڕیشەکێشکردنی هزری ئەنفال و دووبارەنەبوونەوەی ئەم تاوانانە بکەین.
لە ساڵڤەگەڕی جێنۆسایدکردنی بارزانییەکان، سەری ڕێز بۆ بارزانییە ئەنفالکراوەکان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین وهەمیشە بە ڕێز و شکۆوە یادیان دەکەینەوە. هەروەها ڕێز و پێزانینم بۆ کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی ئەنفالکراوان هەیە کە ڕووبەڕوویڕۆژگارێکی زۆر سەخت بوونەوە بەڵام توانیان سەربەرزانە منداڵ و نەوەکانیان پێ بگەیەنن . سوپاسی جوامێریی و بەهاناوەچوونی خەڵکیقارەمان و نیشتمانپەروەری هەولێر و دەوربەری و ناوچەکانی دیکەی کوردستان دەکەم، کە لە کاتی ئەم کارەساتەدا، هاریکار و هاوسۆزیکەسوکاری ئەنفالکراوانی بارزانی بوون.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان و گشت ئەنفالکراوانی کوردستان و هەمیشە لە یادمانن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/7/31
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو