ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

سودانی هێرشکردنە سەر پیرۆزییەکانی بە

سودانی هێرشکردنە سەر پیرۆزییەکانی بە
Rudaw24

سودانی هێرشکردنە سەر پیرۆزییەکانی بە "ئاماژەیەکی مەترسیدار" وەسف کرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، لە میانی کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک باڵیۆز و نوێنەری نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانکە لە عێراق کاردەکەن رایگەیاند، حکومەت پرەنسیپی هاوسەنگی لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهاندا پەسەنددەکات، ڕەتیدەکاتەوە عێراق ڕابکێشێتە ناو ململانێکانەوە یان ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوەکردوە، مەحەمەد شەیاع سودانی ئەمڕۆ دوشەممەپێشوازیکرد لە ژمارەیەک باڵیۆز و نوێنەری نێردە دیبلۆماسییەکانی یەکێتی ئەوروپا و چەند وڵاتێکی دۆست، لە کۆبونەوەکەدا جەختیکردەوەلەوەی کە پێویستە واز لە وتاری پڕ لە کینە و توند بهێنرێت، کە لە سەرئەناجمدا هێرش دەکەنە سەر پیرۆزیی و بیروباوەڕەکانی خەڵک، لەوانەڕوداوی زیادەڕۆیی و هێرشکردنە سەر قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق.

 

سودانی هێرشکردنە سەر پیرۆزییەکانی بە "ئاماژەیەکی مەترسیدار" وەسف کرد و وتی، "هەڕەشە لە ئاسایش و ئاشتی کۆمەڵایەتیدەکات، جگە لەوەی کە ئەم جۆرە کارانە هیچ پەیوەندییەکی بە چەمکەکانی ئازادیی ڕادەربڕینەوە نییە، هەروەها داوای لە وڵاتانی یەکێتیئەوروپا کرد ڕۆڵی خۆیان ببینن لە بەرەنگاربونەوەی ئەم کردەوە ڕەگەزپەرستییە و هەمو ئەو کردەوانەی کە هاندەرن بۆ توندوتیژی".

 

سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە کە "حکومەت بەرپرسیارە لە پاراستن و بەدەستهێنانی ئاسایش و سەلامەتی بۆ هەمو نێردە دیپلۆماسییەباوەڕپێکراوەکان لە بەغدا"، و ئاماژەشی بەوەکرد، کە عێراق پابەندە بەو بەرپرسیارێتییەوە کە لە ڕێککەوتنامەی ڤییەنادا هاتوە تایبەت بەڕێکخستنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان.

 

هەروەها دوپاتیکردەوە، حکومەت بەردەوامە لە پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ کارەکانی کۆمپانیا بیانییەکان لە عێراق و پابەندبون بە ڕێکەوتنەهاوبەشە ئابورییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا.

 

سودانی رونیشیکردەوە، "حکومەت پشت دەبەستێت بە بنەمای هاوسەنگی لە سیاسەتی دەرەوەیدا لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهاندا و ڕێگەنادات کە عێراق ڕاکێشرێتە نێو ململانێکانەوە یاخود ببێتە گۆڕەپانێک بۆ تۆڵەکردنەوە لە یەکتر، بەڵکو سورە لەوەی کە ڕۆڵی پێشەنگ ببینێت لەناوچەکەدا و ببێتە شوێنێکی یەکگرتن و بنیاتنانی هاوبەش لە ڕێگەی سیاسەتی هاوسەنگیەوە بۆ بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکان یان لە ڕێگەیئەو پڕۆژە ستراتیژییانەوە کە بەم دواییانە پێشنیارکران وەک پڕۆژەی ڕێگای پەرەپێدان و پڕۆژەی وزە کە کاردەکات بۆ بەدیهێنانی ئابوریەکیتەواو لە ناوچەکە بە شێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی و نێودەوڵەتی باشتر و بتەوتر دەکات".

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە هاتوە، باڵیۆز و نوێنەرانی نێردە دیپلۆماسییەکان کە لە عێراق کاردەکەن، سەرکۆنەکردنی وڵاتەکانیان نوێکردەوە بۆتاوانی سوتاندنی قورئانی پیرۆز و پێشوازییان لەو ڕێوشوێنانە کرد کە لە لایەن حکومەت گیراوەتەبەر بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان.


1 ساڵ و 3 مانگ و 29 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سودانی هێرشکردنە سەر پیرۆزییەکانی بە

سودانی هێرشکردنە سەر پیرۆزییەکانی بە

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)