سه‌رۆکی گروپی ڤاگنه‌ری ڕووسی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی بێلاڕوس ئەلێکساندر لوکاشێنکا و ڤلادمیر پوتین ڕێکه‌وت
ئەلێکساندر لوکاشێنکا، که‌وته نێوان پوتین و پریگۆژین کۆتایی به گرژیه‌کانی نێوخۆی ڕووسیا هێنا، ڕووسیای له هه‌لگریسانی شه‌ڕی نێوخۆ پاراست.
سەرۆکی ڤاگنەر له پێشه‌ڕه‌یدابوو به‌ره‌و مۆسکۆی پایته‌ختی ڕووسیا، هه‌ردوولا فه‌رمانده سه‌ربازیه‌کانی ڕووسیا و هێزه‌که‌ی ڤاگنه‌ر له ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی توندا بوون.
دەوترێت ئەلێکساندەر لوکاشینکا ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ پریگۆژین ئەنجامداوە.
ڤلادیمێر پوتین لە وتارەکەیدا لە کاتی ڕاپەڕیندا بەڵێنیدا سزای ئەو کەسانە بدات کە بە "خیانەتکار" ناوی بردووە.
له به‌رامبه‌ر وه‌ستانی هێرشه‌کان، ڤلادمیر پوتین ڕێگه‌ی داوه پریگۆژین بڕوات له وڵاتی بێلاڕوس بژیت و ژیانی پارێزرابوو.
یەڤگێنی پریگۆژین هێرشه‌کانی هەڵوەشاندەوە - و ئێستا بەپێی ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەلێکساندەر لوکاشینکا، له ڕووسیاوه گه‌یشتۆته بێلاڕوس.
بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە لێکۆڵینەوەکان لە دژی سەرۆکی ڤاگنەر هەڵوەشاوەتەوە، بەڵام کەم کەس پێیان وایە پریگۆژین سەلامەتە.
هێرشه‌کانی ٢٤ی کاتژمێری ڕووسیا، کۆمه‌ڵێکی پرسیاری دروستکردووه، ئایه به ڕاستی پوتین لێده‌گه‌ڕێ پریگۆژین به سه‌لامه‌تی له بێلاڕووس بژی? ئایه ئه‌م توڕه‌بوون و دامرکانه‌وه‌ی پریگۆژین چیی بوو?
له ئێستا ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی سه‌رسام کردووه، ئه‌وه‌یه که چۆن و بۆچیی پاله‌وان و وڵاتپارێزه‌کانی ڕووسیا، له پڕێکا کرانه خیانه‌تکار و وڵات فرۆش?
اهه‌روه‌ها ده‌کرێته ئه‌و پێشهاتانه‌ی ٢٤ کاتژمێره‌ی ڕبردوو ببێته سه‌ره‌تایی کۆتایی شه‌ڕی ڕووسیا له ئوکڕانیا?