پوتین دوای کۆنترۆڵکردنی بەخموت پیرۆزبایی لە "ڤاگنەر" و سوپای ڕووسیا دەکات
پوتین دوای کۆنترۆڵکردنی بەخموت پیرۆزبایی لە "ڤاگنەر" و سوپای ڕووسیا دەکات
ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا دەستخۆشی لە گروپی "ڤاگنەر" و سوپای وڵاتەکەی کرد، دوای ئەوەی کۆنتڕۆڵکردنیان بەسەر شاریبەخموت لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕاگەیاند.
وە کرێملین لە بەیاننامەیەکدا - بەگوێرەی کەناڵی هەواڵی (روسیا تودەی) - کە "پوتین پیرۆزبایی لە یەکەکانی هێرشبەری ڤاگنەر کرد،هەروەها سەرجەم سەربازانی یەکەکانی هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا، کە پاڵپشتی پێویستیان بۆ دابین کردوون بۆ تەواوکردنیئۆپەراسیۆنەکە". بۆ ڕزگارکردنی ئارتمۆڤسک (بەخموت)."
وە بەرپرسی "ڤاگنەر"، یەڤگنی پریگۆژین، دوێنێ شەممە، ڕایگەیاند، هێزەکانی دوای درێژترین شەڕ لە شەڕی بەردەوامی ئۆکرانیا،کۆنترۆڵی بەخموتیان کردووە، بەڵام بەرپرسانی بەرگری ئۆکرانیا ئەمەیان ڕەتکردەوە.
لەبەرامبەردا ئەرکانی گشتی ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "شەڕەکانی سەخت لەسەر شاری بەخموت ناوەستن".
میخایلۆ پۆدۆلاک، سەرۆکی ئەرکانی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، پێیوابوو کە "ئەمە یەکەمجار نییە پریگۆژین بڵێت دەستیان بەسەر هەمووشتێکدا گرتووە و هەموو شتێکیان کۆنترۆڵکردووە".