کۆنگرێس: بنەماڵەی بایدن 10 ملیۆن دۆلاریان لە سەرچاوە بیانییەکان وەرگرتووە
کۆنگرێس: بنەماڵەی بایدن 10 ملیۆن دۆلاریان لە سەرچاوە بیانییەکان وەرگرتووە
جەیمس کۆمەر سەرۆکی لیژنەی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە کە لێکۆڵینەوەیەکی کۆنگرێس بەو ئەنجامەگەیشتووە کە خێزانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا زیاتر لە دە ملیۆن دۆلاریان لە سەرچاوە بیانییەکانەوە وەرگرتووە، لەنێویاندا چین.
بەپێی ئاژانسی "سپۆتنیک"ی ڕووسی، کۆمەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، "تۆمارەکانی بانکەکان دەریدەخەن کە بنەماڵەیبایدن و کەسانی پەیوەندیدار زیاتر لە دە ملیۆن دۆلاریان لە کەسانی بیانی و کۆمپانیاکانیان وەرگرتووە".
وە کومەر ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم تۆمارانە نیشان دەدەن کە "بەشێک لەم پارەیە لە کۆمپانیایەکی چینییەوە هاتووە بۆ ئەکاونتەکانیکۆمپانیای هانتەر بایدن".
ئەندامێکی لیژنەی لێکۆڵینەوە دەڵێت: ڕەنگە ئەمە گەندەڵترین پیلان بێت لە سیاسەتی ئەمریکادا... ئەگەر لانیکەم هەندێک لەو تۆمەتانەپشتڕاست بکرێنەوە، پێویستە کەسێک بە ناوی بایدن تۆمەتبار بکرێت و بخرێتە بەردەم دادگا و ئەگەری هەیە بۆ ماوەیەک زیندانی بکرێت لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند.
لە لێدوانەکانی پێشوودا، بایدن چەندین جار ڕەتیکردەوە هیچ پەیوەندییەکی بە کاروباری بازرگانی کەسوکارەکەیەوە هەبێت، بەڵام دڵنیایەلەوەی یاسایان پێشێل نەکردووە.
International News Agency Rudaw24
Rudaw 24 is a reliable news source
Past, Present, Future