بەلجیکا.. دەستگیرکردنی ٧ کەس کە گومانیان لێدەکرێت پلانی هێرشی تیرۆریستییان داناوە
بەلجیکا.. دەستگیرکردنی ٧ کەس کە گومانیان لێدەکرێت پلانی هێرشی تیرۆریستییان داناوە
ڕۆژی پێنجشەممە، دەسەڵاتدارانی بەلجیکا دەستگیرکردنی ٧ کەسی بە گومانی پلاندانان بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لە بەلجیکاڕاگەیاند.
داواکاری گشتی فیدراڵی بەلجیکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "ئەو تۆمەتبارانە زۆربەیان بەڕەچەڵەک ئاسیاین، هێشتا ئامانجێکیانهەڵنەبژاردبوو، بەڵام پۆلیس بڕیاریدا بە هەر شێوەیەک بێت دەستگیریان بکات و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: هەموویان گومانیان لێدەکرێت کە پلانی هێرشی تیرۆریستییان لە بەلجیکا دانابێت، دواتر دادوەریلێکۆڵینەوە بڕیار دەدات کە ئایا ئامادە دەبن یان نا، و بە ئەگەرێکی زۆرەوە فەرمانی دەستگیرکردن دەربکات.
بەپێی وتەی داواکاری گشتی فیدراڵی، "سێ لەو تۆمەتبارانە ڕەگەزنامەی بەلجیکییان هەیە".
هەروەها لە بەیاننامەکەی نووسینگەکەدا هاتووە کە "ئەو حەوت تۆمەتبارە سەر بە شانەیەکی لایەنگرانی توندڕەوی ڕێکخراوی تیرۆریستیداعشن و ئەگەری تۆمەتەکانیش بریتین لە تیرۆرکردنی تیرۆریستی بە ئەنقەست و بەشداریکردن لە چالاکییەکانی گرووپێکی تیرۆریستی وئامادەکاری بۆ هێرشی تیرۆریستی".