بەهۆی کەوتنەخوارەوەی دوو هەلیکۆپتەر لە ئەلاسکا ٣ فڕۆکەوانی ئەمریکی گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی دوو هەلیکۆپتەر لە ئەلاسکا ٣ فڕۆکەوانی ئەمریکی گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو
ئەمڕۆ هەینی، وتەبێژی سوپای ئەمریکا، میلی ترەیس، گیانلەدەستدانی 3 فڕۆکەوانی ئەمریکی لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی دووهێلیکۆپتەر لە ویلایەتی ئەلاسکای ئەمریکا ڕاگەیاند.
ترەیس ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی کەناڵی ئەمریکی (ئەلحورە)، دوو کۆپتەرە ئەپاچییەکەی AH-64 لە بنکەی فۆرت واینڕایت لە نزیکفێربانکس بوون و لەکاتی گەڕانەوەیان لە گەشتێکی مەشق و ڕاهێناندا کەوتوونەتە خوارەوە.
وتەبێژی سوپای ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا کە ئەو دوو هێلیکۆپتەرە 4 فڕۆکەوانیان هەبووە و 3 فڕۆکەوانیان لە ڕووداوەکەدا گیانیانلەدەستداوە و تاکە فڕۆکەوانێکیش کە لە ژیاندا مابوو گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
International News Agency Rudaw24