تایلەند هۆشداری دەدات لە کەشوهەوای زۆر گەرم لە دەیان پارێزگا
تایلەند هۆشداری دەدات لە کەشوهەوای زۆر گەرم لە دەیان پارێزگا
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، دەسەڵاتدارانی تایلەند هۆشدارییاندا بە دانیشتوانی چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە، لەنێویاندا بانکۆکی پایتەخت،بەهۆی ئەوپەڕی گەرمی کەشوهەوا، نەچنە دەرەوە بۆ سەر شەقامەکان. بەشێک لە ئاسیا لەم مانگەدا پلەکانی گەرما زۆر بەرزبوەتەوەو پلەیگەرمی بەخۆوە بینیوە و هەندێک وڵات پلەی گەرمی پێوانەیی تۆمارکردووە. لە بەنگلادیش و بەشێک لە هیندستان پلەی گەرمی زۆر دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر وزە، ئەمەش دەبێتە هۆی پچڕانی کارەبا و کەمیی کارەبا بۆ ملیۆنان کەس.