ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

مانگرتنی ١٥٥ هەزار فەرمانبەری فیدراڵی کەنەدا دەست پێدەکات

مانگرتنی ١٥٥ هەزار فەرمانبەری فیدراڵی کەنەدا دەست پێدەکات
Rudaw24

مانگرتنی ١٥٥ هەزار فەرمانبەری فیدراڵی کەنەدا دەست پێدەکات

مانگرتنی ١٥٥ هەزار فەرمانبەری فیدراڵی کەنەدا دەست پێدەکات

 

فیدراسیۆنی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی کەنەدا، نیوەشەوی ڕابردوو مانگرتنی لە خزمەتگوزاری گشتی فیدراڵی دەستپێکرد، دوای ئەوەیدانوستانەکانی نێوان خۆی و دەستەی گەنجینەی حکومەتی فیدراڵی نەگەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر داواکارییەکانی

 

هاوپەیمانی خزمەتگوزاری گشتی کەنەدا زیاتر لە ١٥٥ هەزار کارمەند لە زۆرێک لە وەزارەت و دەزگا فیدراڵیەکان لەخۆدەگرێت.

فیدراسیۆنەکە هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەگەر تا کاتژمێر ٩:٠ ٠ ی شەوی سێشەممە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەت نەکرا، لە سەرەتای ڕۆژیچوارشەممە دەست بە مانگرتنەکە دەکەن.

سەندیکاکە داوای زیادکردنی مووچە دەکات بە ڕێژەی لەسەدا ١٣.٥ لە ماوەی سێ ساڵدا (لەسەدا ٤.٥ ساڵانە).  سکرتاریەتی دەستەیگەنجینەی کە بەشی حکومەتە و بەرپرسیارە لە فەرمانبەرانی حکومەت، لە ماوەی سێ ساڵدا لەسەدا نۆی پێشکەش کرد.

جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، داوای لە سەندیکاکە کرد کە نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی حکومەتی فیدراڵی مانگرتوو دەکات، بەخێرایی ڕێککەوتنێک ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی پەککەوتنی مەترسیدار لە خزمەتگوزارییەکان دوور بکەوێتەوە.

ترودۆ لە قسەکانیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان پێش کۆبوونەوەی کۆنگرەی لیبراڵەکان ڕۆژی چوارشەممە وتی حکومەت ڕۆژی دووشەممە ئۆفەرێکیپێشکەش کردووە بەڵام هاوپەیمانی خزمەتگوزاری گشتی کەنەدا، کە وەڵامی ماناداریان نەداوەتەوە.

وە سەندیکاکە ڕایگەیاند، درەنگانی ڕۆژی سێشەممە، کە زیاتر لە ١٥٠  هەزار کرێکار کارەکانیان جێدەهێڵن دوای ئەوەی دوای چەندمانگێک لە دانوستان نەیتوانی لەگەڵ ئۆتاوا ڕێکبکەوێت لەسەر ڕێککەوتنێکی دەستەجەمعی نوێ.

 

سەندیکاکە نوێنەرایەتی نزیکەی ١٢٠  هەزار کارمەندی حکومەتی فیدراڵی دەکات کە لە وەزارەتە جیاوازەکاندا کاردەکەن و نزیکەی ٣٥ هەزارئەندامی یەکێتی کارمەندانی باج کە بۆ دەزگای داهاتی کەنەدا کاردەکەن.  بەگوێرەی ئەو سەندیکایە، هاووڵاتیان دەتوانن چاوەڕوانیخاوبوونەوە یان پچڕان لە زۆرێک لە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی فیدراڵی، وەک یارمەتی بێکاری، داواکاری کۆچبەری و داواکاریپاسپۆرت.

هەروەها ئەم مانگرتنە دەبێتە هۆی وەستانی تەواوەتی لە پرۆسێسکردنی فۆڕمی باجی داهات و پچڕانی چالاکییەکانی دابینکردن وئاڵوگۆڕی بازرگانی لە بەندەر و فڕۆکەخانەکان، هەروەها خاوبوونەوەی خزمەتگوزاری لە دەروازە سنوورییەکان، کە ستافی کارگێڕیشبەهەمان شێوە بەشداری مانگرتنەکە دەکەن.


1 ساڵ و 7 مانگ و 14 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مانگرتنی ١٥٥ هەزار فەرمانبەری فیدراڵی کەنەدا دەست پێدەکات

مانگرتنی ١٥٥ هەزار فەرمانبەری فیدراڵی کەنەدا دەست پێدەکات

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)