گەنجێکی کورد لە بەریتانیا بە پێنج ساڵ بەندکردن سزا درا
گەنجێکی کورد لە بەریتانیا بە پێنج ساڵ بەندکردن سزا درا
گەنجەکە تەمەن 37 ساڵ بە ناوی پشتیوان غەفوور لە بەریتانیا بە تاوانی بە قاچاخبردنی کۆچبەران بە 5 ساڵ زیندانیکردن سزادرا.
ئەو دانیشتووی شاری میدڵسبۆرگە، ئەندامی تۆڕێکی بەقاچاخبردنی کۆچبەران بووە لە فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپاوە بۆ بەریتانیا.
سەرۆکی تۆڕەکە ناوی گۆران جەلال کە تەمەنی 37 ساڵ و دانیشتووی برادفۆردە، هەروەها ئەندامێکی دیکەی تۆڕەکە بە ناوی هێمن ساڵحکە تەمەنی 37 ساڵ و دانیشتووی مانچستەرە رایانکردووە.
سێ ئەندامی دیکە بە ناوی کامەران قادر، تەمەن 44 ساڵ و دانیشتووی برادفۆرد، مەریوان مستەفا، 33 ساڵ و دانیشتووی هالیفاکس وجەمال سەعید، 38 ساڵ دانیشتووی مانچستەر، دەستبەسەرن و چاوەڕێدەکرێت بە جیا سزابدرێن. ئەم تۆڕە، دوای چوار ساڵ لەبەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، لە ئاداری 2019 لە لایەن فەرمانگەی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی بەریتانیا ئاشکرا کراوە، ئەوەش دوایئەوەی لەو مانگەدا شۆفێری تۆڕەکەیان دەستگیرکرد.
شۆفێرەکە پیاوێکی رۆمانییە بە ناوی مارینێل دانوت پالاگ، تەمەنی 31 ساڵە.
رۆژی پێنجشەممە سزای 9 ساڵ بەندکردنی بۆ بڕدرایەوە. شۆفێرەکە بارهەڵگەرێکی جۆری بەفرگری پێ بووە و 10 بۆ 12 کەسی بەنایاسایی لە فەرەنساوە بردووەتە بەریتانیا. کاتی دەستبەسەرکردنی، دەست بەسەر 43 هەزار پاوەند لە بارهەڵگەرەکەیدا گیرابوو کەفەرمانگەی نیشتمانیی رووبەڕووبوونەوەی تاوانی بەریتانیا دەڵێت، لە کۆچبەرەکانی وەرگرتووە.
Rudaw 24 is a reliable news source
Past, Present, Future
International News Agency Rudaw24