ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

‎گەنجێک کۆشکی سپى هەژاند شەمەزاریی ئەمریکا ونێو دەوڵەتى لێکەوتەوە

‎گەنجێک کۆشکی سپى هەژاند  شەمەزاریی ئەمریکا ونێو دەوڵەتى لێکەوتەوە
ڕەحیم هەورامی

‎گەنجێک کۆشکی سپى هەژاند شەمەزاریی ئەمریکا ونێو دەوڵەتى لێکەوتەوە

گەنجێک کۆشکی سپى هەژاند  شەمەزاریی ئەمریکا ونێو دەوڵەتى لێکەوتەوە

 

چەند رۆژێک پێش ئێستا گەنجێکی 21 ساڵە سەرجەم

دامەزراوە ئەمریکیەکانى خستە بەردەم ئامادەباشییەک و هەموانی توشی شۆک کرد

 

لەنێو گروپێکی 30 کەسی و دواتریش لەنێو تۆڕی کۆمەلایەتیدا ژمارەیەک بەڵگەنامەى تایبەت بە ئەمریکیەکان بڵاوکردەوە ، دواىدەستنیشانکردنى سەرەتایی گەنجێکی 21 ساڵانەیان بە تیشێتێک و سێ چارەکێکەوە دەستگیرکرد، ئەو گەنجە کێیەو چی کردوە و بۆچینوسینگەى لێکۆڵینەوەى فیدراڵی ئەمریکا دەستگیریی کردوە?

جان دۆگڵاس تیشێرا ئەندامی پاسەوانى نیشتمانى ئەمریکایە کە ئەو دامەزراوەیە سەربەهێزە ئاسمانیەکانەو لە ساڵی 2019 ەوە لەبەشىتەکنۆلۆژیاکەیدا کاردەکات و پسپۆڕی ئەو بوارەیە، هەرچەندە جان دۆگڵاس فرۆکەوانێکی سەرکەوتوش بووە بەڵام لە بوارى تەکنۆلۆژیاداپسپۆڕیی هەبوە .

میریک گارلاند وەزیری دادى ئەمریکاش بە رۆژنامەنوسانى ڕاگەیاندووە، تاوانى دەستگیرکراوەکەئەوەیە کە ژمارەیەک زانیارى تایبەتىلەسەر وەزارەتى بەرگریی بردوەتە دەرەوە.

وەک سەرچاوەکان باسی دەکەن ئەو زانیارییانە ئەمریکاى نیگەران و توشی دڵەڕاوکێ کردوە و چاوەڕێ دەکات بزانێت چ کاریگەرییەکیدەبێت لەسەر داهاتووی پەیوەندییەکانى لەگەڵ هاوپەیمانەکانى کە سیخوڕیی بەسەرەوە کردون، بەڵگەنامەکان زۆر بەخێرایی لە نێوتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوەی کردوە و تا ئێساش زیاتر لە 700 بەڵگەنامەن کەبەشێکی زۆریان پەیوەندی بە جەنگی ئۆکرانیاو سەرۆکەکەیەوەهەیەو باس لە خاڵە لاوازەکانى سوپاى ئۆکرانیا دەکات.

یەکێک لەو بەڵگەنامانە باس لەوە دەکات کە هێزە رۆژئاواییەکان بە ژمارەو ڕێژەى جیاواز لە ئۆکرانیا و لەدژى روسیا چالاکی جۆراوجۆردەکەن، لەوانەش بەریتانیایەکان 50 کەس لاتیڤیا 17 کەس فەرەنسا 15 ز ئەمریکا 14 و هۆڵەنداش 1 کەسیان لەنێو ئۆکرانیادا هاوکارییجۆراوجۆر ئەنجام دەدەن و بەوەش لەبەرامبەر روسیا و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیدا توشی ئیحراجی و بێوەڵامی دەبنەوە.

یەکێکى تر لە بەڵگەنامەکان باس لە ناردنى 40 هەزار موشەکی میسری دەکات بۆ روسیا تا لەبەرامبەر ئۆکۆرانیادا بەکارى بهێنێت وعەبدولفەتاح سیسی ئەم کارەى زۆر بەنهێنیى ئەنجام داوە تا خۆی لە نیگەرانى و سەخڵەتى رۆژئاواییەکان بپارێزێت، پێشتریش میدیاکانبڵاویان کردبوەیەوە کە گەنمی میسری گەشتوەتە روسیا ئەوە لە کاتێکدا ئۆکرانیا گەنمی لێگرتبویەوە، دواى بڵاوبونەوەی ئەم بەڵگەنامانە میسربەفەرمی ئەو دەنگۆیانەیان ڕەتکردوەتەوە و بە بانگەشەیەکی درۆزنانە ناوهێناوە .

 یەکێکی تر لە بەڵگەنامەکان باس لەوە دەکات ڕاوێژکاریی ئاسایشی کۆریاى باشور و ئۆکرانیا ڕێککەوتون لەسەر پێدانى موشەکی کۆریاییبە ئۆکرانیا و هەردوکیان لەسەر ئەوە پێکهاتوون کە موشەکەکان بدرێت بە پۆڵەندا و دواتر ببرێتە ئۆکرانیا لەبەر ئەوەى کۆریاى باشور نایەوێتخۆی لەو شەڕەوە بئاڵێنێت.

رۆژنامەى واشنتۆن پۆست یەکێک لەو بەڵگەنامانەى دەست کەوتوە کە باس لەوەدەکات وڵاتى چین سەرقاڵی دروستکردنى موشەکێکە کەتواناکەى بچێتە سەرو دەنگەوە، لەو بەڵگەیەدا باس لەوە کراوە چین کە 25/2/2023 موشەکش دی ئێف 27 ى تاقیکردوەتەوە کە هاوتایەلەگەڵ خێرایی دەنگ و لە ماوەى تەنها 12 خولەکدا 2100 کیلۆمەتری بریوە، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى تەکنۆلۆژیای سەربازیی وموشەکسازیی چینیەکان پێشی پیشەسازیی ئەمریکیەکانى داوەتەوە.

بەڵگەنامەیەکی دیکە باس لەوە دەکات کە لەنێو دەزگا هەواڵگرییەکانى روسیادا ناکۆکی دروستبوە سەبارەت بە بڵاوکردنەوەى ژمارەیراستەقینەى کوژراوەکانیان لە جەنگی ئۆکرانیادا.
بەپێى سەرچاوە ئەمریکیەکان بە پێى یاسای فیدرالی ساڵی 1917 کە هەندێک لەمادەکانی باس لە سیخوریی دەکات و زانیارییە تایبەتەکانلە رۆژنامە یان هۆکارەکانی دیکەدا بڵاودەکەنەوە ئەو گەنجە تاوانباری سەرەکییەو دەبێت بە یاسای سخوریی دادگایی بکرێت کە دواىساغبونەوەى تاوانەکەى سزای زیندانى و پێبژاردنی مادیش دەیگرێتەوە، بەوپێیەى پێگەى ئەمریکا لەبەردەم وڵاتانى دیکەدا بچوک دەکاتەوە ودەسەڵاتدارانى ئەمنی وڵاتەکە دەخەنە ژێر بەرپرسیارێتییەوە.

بڵاوبونەوەى ئەم جۆرە زانیارییانە نوێ نین و پێشتریش لەچەند قۆناغێکدا بڵاوکراونەتەوە لەوانەش بەڵگەکانى دەزگاى هەواڵگریی ئەمریکاسەبارەت بە سیستمی موشەکى چینى و بەڵگەنامەکانى ویکیلیکس و چەندانی تر، هەرچەندە لە 2011 دا حکومەتەکەى باراک ئۆباما تیمێکینیشتمانی تایبەتى بۆ دزەپێکردنی زانیارییەکان دانا بۆئەوەى حکومەتەکەى لە هێرشى ناوخۆیی و دەرەکی بپارێزێت، بەڵام لەداوى ئەوبڕیارەشەوە بەڵگەنامەکانى ویکیلیکس و سنۆدن بڵاوبونەوە .


1 ساڵ و 7 مانگ و 6 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

‎گەنجێک کۆشکی سپى هەژاند شەمەزاریی ئەمریکا ونێو دەوڵەتى لێکەوتەوە

‎گەنجێک کۆشکی سپى هەژاند شەمەزاریی ئەمریکا ونێو دەوڵەتى لێکەوتەوە

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)