پاریس هیڵتۆن وردەکاری درۆکەی بۆ ترەمپ ئاشکرا دەکات لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠ ١٦.. دەنگی نەداوە
پاریس هیڵتۆن وردەکاری درۆکەی بۆ ترەمپ ئاشکرا دەکات لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠ ١٦.. دەنگی نەداوە
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی،(nme) پاریس هیڵتۆن ئەستێرەی ئەمریکی لەم دواییانەدا درۆیەکی ئاشکرا کرد کە لە کاتی هەڵبژاردنیسەرۆکایەتی ئەمریکادا لە ساڵی ٢٠ ١٦دا کردوویەتی، پاریس هیڵتۆنیش ڕایگەیاندووە کە "خۆی وا نیشان دەدات" لە هەڵبژاردنیسەرۆکایەتی ئەمریکادا دەنگی بە دۆناڵد ترەمپ داوە، بەڵام لە واقیعدا دەنگی نەداوە.
بۆچی پاریس هیڵتۆن درۆی لەگەڵ ترەمپ کرد?
وە ئەستێرەکە لە کتێبەکەیدا کە بەم دواییە بڵاوکرایەوە، پاریس: لە یادەوەرییەکەی بیری لەوە کردەوە کە درۆکەی یەکێکە لەو شتانەی کەشانازی پێوە ناکات، هیڵتۆنیش ئاماژەی بەوەکرد کە: ترامپ هاوڕێیەکی کۆنی خێزانەکەیە، و خاوەنی یەکەم دەزگای مۆدێل بووە کە واژۆیلەگەڵ کرد، بۆیە کاتێک لە چاوپێکەوتنێکدا پرسیارم لێکرا دەربارەی ئەو کاندیدە کە دەنگم پێدا، وەڵامم دایەوە کە ئەوە ئەو بووە
هیڵتۆن ئاماژەی بەوەدا کە ترەمپ زۆر لێی توڕە بووە کاتێک گرێبەستی لەگەڵ دەزگایەکی تری جلوبەرگ واژۆ کردووە، و لە یەکێک لەپەیوەندییەکاندا هاوار دەکاتە سەری، ئەو چاوپێکەوتنەی کە هیڵتۆن لە کتێبەکەیدا ئاماژەی پێکردووە، لەگەڵ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئوسترالیابووە چەند ڕۆژێک دوای پێشبڕکێی کۆشکی سپی لە ساڵی ٢٠ ١٦ ، و پاشان وەڵامی پرسیارێکی دایەوە کە ئایا تۆ دەنگت بە ترەمپ داوە ودەڵێت "لە منداڵییەوە دەیناسم...کەواتە بەڵێ."
هیڵتۆن لە کتێبەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبری ئەوەی دەنگی خۆی بە ترەمپ بدات، زیاتر هەست بە شەرم دەکات لەوەی کە لە ڕاستیدالە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠ ١٦دا ڕوویداوە، چونکە "ڕاستییەکان خراپترن، من بە هیچ شێوەیەک دەنگم نەداوە".
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو