ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

د. روشدی سەعید الجاف دەستگیر کرا

د. روشدی سەعید الجاف دەستگیر کرا
Rudaw24

د. روشدی سەعید الجاف دەستگیر کرا

د. روشدی سەعید الجاف دەستگیر کرا

 

لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە روشدی سەعید بە تۆمەتی دروستکردنی چەکی بانکیی بێ پارە دەستگیرکرا.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک راگەیاند، رۆژی پێنجشەممە بنکەی پۆلیسی قۆریە روشدی سەعید-ی بازرگانیبە ماددەی 459ی یاسای سزادانی عێراقی و بەتۆمەتی دروستکردنی چەکی بانکیی بێ پارە دەستگیرکردووە.

بەوتەی سەرچاوەکە لەئێستادا روشدی سەعید لە گرتوخانەی گرتن و گواستنەوەی کەرکوکە و ژمارەیەکی زۆر سکاڵای یاسایی لەسەرتۆمارکراوە. روشدی سەعید وەبەرهێنەر و خاوەن کۆمپانیای عادل موتەحیدە بوو، بڕیاربوو پڕۆژەی دەشتی بەهەشت لە رۆژهەڵاتی هەولێردروستبکات.

پڕۆژەکە، کە لە 427 ڤێلا و هەزار و 122 شوققە پێکهاتبوو، لە ساڵی 2010 دەستیپێکرد و پێویست بوو لە ساڵی 2013 تەواوبکرایە، بەڵاموەبەرهێنەر کاره‌‌‌کەی تەواونەکرد و دواتریش کارکردن تیایدا بە بڕیاری حکومەت وەستێندرا.

هەروەک پرۆژەیەکی دیکەی بەناوی سیتی ستار لە دهۆک بە تەواونەکراوی جێهێشت. لە کۆتاییەکانی ساڵی 2016 لەسەر سکاڵای 300 کەس دادگای دهۆک سزای 180 ساڵ زیندانی بەسەر روشدی سەعیددا سەپاند، ئەو بڕیارەش بەپێی ماددەی 456ی یاسای سزایعێراقی دەرکرا کە تایبەتە بە (قۆڵبڕین)ی خەڵک.

روشدی سەعید یەکێکە لە وەبەرهێنەکانی هەرێمی کوردستان کە لە ساڵانی رابردوو لەگەڵ ئیبراهیم تاتڵیساس دەرکەوت و بەڵێنیئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستانی دەدا.


1 ساڵ و 8 مانگ و 10 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

د. روشدی سەعید الجاف دەستگیر کرا

د. روشدی سەعید الجاف دەستگیر کرا

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)