تیکتۆک لە ئەمریکا قەدەغە کرا
تیکتۆک لە ئەمریکا قەدەغە کرا
کۆشکی سپی ئەمریکا ، فەرمانی بە دەزگا پەیوەندی دارەکان کردوە کە لە ماوەی 30 رۆژدا ئەپلیکەیشنی تیکتۆک لەسەر مۆبایل وئامێرەکانیان قەدەغەبکەن و بە مەترسیدار ناویدەبات.
سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەڵێت، نووسینگەی بەڕێوەبردن و بودجە لە کۆشکی سپی، فەرمانی بە سەرجەم وەزارەت و دەزگاکانی سەر بەحکومەتی فیدراڵی کردووە لە ماوەی 30 رۆژدا بڕیاری قەدەغەکردنی تیکتۆک جێبەجێبکەن،
کە کۆنگرێس لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا بە یاسا پەسەندیکرد و لە سەرەتای ئەمساڵدا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاخستیەڕوو.
بەپێی یاساکە، دابەزاندنی ئەپلیکەیشنی تیکتۆک لەسەر ئامێر و مۆبایلەکانی سەر بە حکومەتی ئەمریکا قەدەغەکراوە.
شالاندا یۆنگ بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەڕێوەبردن و بودجە لە کۆشکی سپی، نووسراوێکی ئاراستهی دهزگاکانی حکومهت کردووه بۆ ئەوەی لەگشت دەزگا و بەشە جیاوازەکانی حکومەتدا ئهپلیکهیشنی تیکتۆک لەسەر هەموو ئامێرەکانیان لاببهن و ناشبێت بە ئینتەرنێتەوەپەیوەستبکرێت.
پێش ئەمریکا، کەنەدا و یەکێتیی ئەوروپا بوونی ئهپلیکهیشنی “تیکتۆک”ـیان لەسەر ئامێرەکانی دەزگا فەرمییەکانیان قەدەغەکرد و هۆکارەکەیدەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە ئهپلیکهیشنە چینییەکە، مەترسیی لەسەر تایبەتمەندێتی و ئاسایش هەیە.