لێبوردنی نێودەوڵەتی: داخستنی ئینتەرنێت ڕێگەیەك بۆ پەردەپۆشكردنی کوشتنی خۆپیشاندەران لە ئێرانە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە داخستنی ئینتەرنێتی سەرتاسەری لە ئێران هەنگاوێکی بە ئەنقەست لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ شاردنەوەی پێشێلکارییە گەورەکانی مافی مرۆڤ لە کاتی سەرکوتکردنی کوشندە و ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندایە.