بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین

لەسەر دراوی بڕۆنزی شوێنەوار  ٤  تۆمەتبار لەکاتی ئەنجام دانی مامەڵە بە بڕی (٢٠ ) بیست دیناری بڕۆنزی شوێنەوار  دەستگیرکرد

 

لە درێژەی کارو چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی

ڕاپەڕین

بەشی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەراتیمان لە دوو چالاکی جیاوازدا  له‌‌‌ڕێکەوتی (٢٦/١/٢٠ ٢٣) دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت کە هەندێک کەسبەنیازن مامەڵە بەدراوی بڕۆنزی شوێنەوارەوە بکەن توانیمان تاوانباران لەکاتی ئەنجام دانی مامەڵەکە دەستگیر بکەین کە پێک هات بوون لە(٤ کەس) کە بڕی (٢٠ ) بیست دیناری بڕۆنزی شوێنەواریان لە دەست گیرا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە بەپێی ماددەی (٢٤)لەیاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار.

* لە ڕێکەوتی (٢٧/١/٢٠ ٢٣) کاتژمێر (١١:٥٠ ) خولەکی شەو ڕوومانەیەکی دەنگی بە ماڵێکدا درا لە گەڕەکی (پێشەوا) خۆشبەختانە هیچزیانێکی گیانی و ماددی نەبووە دوای ڵێکۆڵینەوەو بەدوا داچوونمان بەهاوکاری (بەشی ئای تی- IT ) بەڕێوەبەراتیمان توانیمان بکەریڕووداوەکە دەستگیر بکەین بەپێی ماددەی(٣٤٥) لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەدەوامە.