دەستەی دەستپاکی عێراق، دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری پێشووی دەستەی باجەکان و هاوسەرەکەی راگەیاند، کە تۆمەتبارن بە سپیکردنەوەیپارە.

 

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، تیمەکانی دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ئۆپراسیۆنێکدا چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد،کە بەڕێوەبەری پێشووی دەستەی باجەکان و هاوسەرەکەی لەناو دەستگیرکراوەکاندان و تۆمەتبارن بە سپیکردنەوەی پارە و بازرگانیکردن بەپۆستە گشتییەکان و وەرگرتنی بەرتیل.

 

دەشڵێت: لە ئۆپراسیۆنەکەدا دەستبەسەر یەک ملیار و ٢٢٧ ملیۆن دیناری عێراقی و ٥٥٦ هەزار و ٩٠ ٠  دۆلاری ئەمریکی و بڕێکی زۆرئاڵتووندا گیراوە، هەروەها دەستیش بەسەر تاپۆی ١١ خانوودا گیراوە، کە نۆ خانوویان لە ناوخۆی عێراق و دووانەکەی تر لە دەرەوەیعێراقن.