ناکۆکیی نێوان ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان بە هۆی كەمیی ناردنی هاوكارییە داراییەكانی ئێرانەوە
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە لوبنانییەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وتووێژێکی نهێنی لە نێوان سەرۆکانی ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان كراوە، کە تیایدا ڕێبەرانی حیزبوڵڵای لوبنان باسیان لە کەمیی یارمەتییە داراییەکانی ساڵانەی ئێران كردووە.