ئەو بەرپرسەی حزبوڵای لوبنان کە ناوی عەلی عەبدولحەسەن نەعیم، لە  هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک کراوەتە ئامانج و کووژراوه‌.  نەعیم وەک جێگری فەرماندەی یەکەی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی  درۆنی حیزبوڵای لوبنانی  کاری کردووە.

 لەدوای ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە پەرەیان سەندووە. ڕۆژانە لە سنووری لوبنان و ئیسرائیل پێکدادان ڕوویداوە کە حیزبوڵڵای هاوپەیمانی سەرەکی حەماس و سوپای ئیسرائیل تێیدا بەشدارن.

 

هه‌واڵی ڕووداو٢٤، وێنه‌ی ABC NEWS