گیانلەدەستدانی کەسێک لە کانگەی زێڕی قوڵقوڵەی سەقز بە تەقەی هێزەكانی ڕێژیم.
بەپێی زانیارییەكانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی كوڕدستان ; سەرلە ئێوارێی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی خەرمانان، لە ئاکامی تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی گوندەکانی کەرەویان، قوڵقوڵە و پیرەومەران لەگەڵ هێزەكانی سپای پاسداران لە کانگەی زێڕی قوڵقوڵەی سەقز، هاووڵاتییەک بە ناوی «محەممەد ڕەشیدی» گیانی لەدەست داوە و ۴ کەسی دیکەش بە ناوەکانی محەمەدئەمین، هێمن، ڕامیار و عادڵ ڕەشیدی بریندار بوون کە دۆخی تەندروستیی چەند کەسیان جێی مەترسییە.