تۆماری دەنگیی مەلا بەختیار بڵاوکرایەوە

 

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی لە تۆمارێکی دەنگی دزەپێکراودا کە (شەهاب کەریم) بڵاویکردوەتەوە:

بافڵ تەلەفۆنی بۆ دلێری سەید مەجید کردووەو پاڕاوەتەوە بۆ ئەوەی من توڕە نەبم.

ئاسۆ ئەڵمانی و حامیدی حاجی خالید و سەعدی ئەحمەد پیرە فایلیان هەیەو تاجیرن و گەندەڵن.

ئاسۆ ئەڵمانی لە دوای ئەنفال لەڕێگەی براکەیەوە پەیوەندی بە ئیستخباراتی هەولێرەوە هەبوو، لەدوای روخانی بەعس هەموو فایلەکانی گیرا.

حامیدی حاجی خالید لەدوای راپەڕین چوو بۆ مەغریب و پەیوەندی بە موخابەراتەوە کردو معاشیان بۆ بڕییەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە لە نەمسا مانگانە (هەزارو ١٠ ٠ ) دۆلار معاشی هەبوو، هەرچی مەعلوماتی هەموو هێزە کوردستانییەکان بووگەیاندویەتی.

تەنیا پێرێ شەو (١١ ملیۆن) دۆلاریان لە باشماخ دەستکەوتووە.. کێشەیان هەبوو لەسەر پارەکە، بافڵ و لاهورو قوبادو کوڕێک بەناوینەوزاد دانیشتوون پارەکە چۆن دابەش بکەن لە بەینی خۆیان، تۆزێکیشیان داوە بە گۆڕان.