به سه‌دان خه‌ڵکی دروزی له لایه‌ن ‌هێزه‌کانی ئه‌حمه‌د شه‌رع کوژران.

ئه‌وه‌ی زیاتر بوو به سه‌رنجی جیهان، دیمه‌نی پیاوێکی پیری ڕیش سپی دروزی، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سوکایه‌تی پێ ده‌کرێ و سمێڵه‌کانی ده‌تاشرێن. ئه‌و پیاوه‌ پیره‌ی درۆزی ناوی شاهین مرهج.

 نهێنی ئەو پیاوە پیرە لە سویدە کە سمێڵی تاشراو دواتر کوژرا،  له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ناوبرا  ئاشکرا کرد گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، دەردەکەوێت پیاوێکی بەساڵاچووی  سمێڵی لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە دەبڕدرێت. دواتر دەرکەوت ئەو کابرایە ناوی شێخ مەرهاج شاهین، یەکێکە لە پیاوماقوڵانی گوندی سویدە.

شایه‌نی باسه شاهین مرهج، تاکه‌ که‌س نییه سوکایه‌تی پێکرابێت و دواتر کوژرابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌دان له پیاوانی درۆزی هه‌مان سوکایه‌تیان پێکراوه‌.