ئامارێکى مه‌‌‌ترسیدارى شێرپه‌‌‌نجه‌‌‌ له‌‌‌ سلێمانى ئاشکراده‌‌‌کرێت

 

به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رى په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ى سلێمانى ئامارێکى مه‌‌‌ترسیدارى توشبوانى شێرپه‌‌‌نجه‌‌‌ى له‌‌‌سنورى په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌ى ئاشکراکرد، ڕاشیگه‌‌‌یاند، "369 مامۆستاو خوێندکارو فه‌‌‌رمانبه‌‌‌ر توشى شێرپه‌‌‌نجه‌‌‌ بون".

 

دڵشاد عومه‌‌‌ر به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رى په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ى سلێمانى ئاشکرایکرد، له‌‌‌ساڵى 2022دا 164 مامۆستاو 53 فه‌‌‌رمانبه‌‌‌رو 152 خوێندکار له‌‌‌سنورىپه‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ى سلێمانى توشى شێرپه‌‌‌نجه‌‌‌ بون.

 

ئه‌‌‌و زانیاریانه‌‌‌ى به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رى په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ى سلێمانى له‌‌‌میانى مێزگردێکداهات که‌‌‌ له‌‌‌قوتابخانه‌‌‌ى ئاینده‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڕه‌‌‌کى ئیبراهیم ئه‌‌‌حمه‌‌‌د سازکرابوو بۆئاشکراکردنى بڕى یه‌‌‌که‌‌‌مى ئه‌‌‌و هاوکاریه‌‌‌ى بۆ مامۆستایان‌و خوێندکاران‌و فه‌‌‌رمانبه‌‌‌رانى په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ کۆکرابۆوه‌‌‌ که‌‌‌ توشى شێرپه‌‌‌نجه‌‌‌ بون.