بومەلەرزەیەک  ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

 

بەگوێرەی راپۆرتی ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران، کاتژمێر 06:21 خولەک بەکاتی رۆژهەڵاتی کوردستان، واتە کاتژمێر 05:51 خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان،

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلەی رێختەر روویداØ› چەقی بوومەلەرزەکە رۆژهەڵاتی کوردستان بووە و لە سنووری خانەقین و بەشێکیئیدارەی گەرمیان هەستی پێکراوە.

بەگوێرەی راپۆرتی ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران، کاتژمێر 06:21 خولەک بەکاتی رۆژهەڵاتی کوردستان، واتە کاتژمێر 05:51 خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 بە پلەی رێختەر لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر و لە دووریی 16 کیلۆمەتر لە شاری قەسریشیرین و دووریی 24 کیلۆمەتر لە خانەقین روویدا.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: بوومەلەرزەکە لە ناوچە سنوورییەکان بووە، لەخانەقین و گەرمیان هەستی پێکراوە، چونکە بەهێز بووە.

ئاسۆ کەمال ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ناوچەیەی بوومەلەرزەکە تێیدا روویداوە لەسەر هێڵی بوومەلەرزەیە و "رۆژانە بوومەلەرزە تێیداروودەدات".

محەممەد حەیدەری، قایمقامی شاری قەسری شیرین لەوبارەوە رایگەیاند، دوای بوومەلەرزەکە ناوەندی کۆنترۆڵی قەیران کەوتەئامادەباشییەوە و تیمەکانی لێکۆڵینەوە بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان بەڕێکران و بەپێی لێکۆڵینەوەکان، زیانی نەبووە.

گەورەترین بوومەلەرزەی ئەم ناوچەیە کە لە سنووری پارێزگای کرماشاندایە لە پاییزی ساڵی 2017دا روویداØ› لە ئەنجامیدا 620 کەسگیانیان لەدەستدا و 12 هەزار و 386 کەسیش بریندار بوون