بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

سێ‌ تۆمەتباری دەستگیرکرد

بەتۆمەتی دزینی زیاد لە 100 مۆبایل لەناو بازاڕی شاری سلێمانی .

 

 

وە سێ‌ پارچە چەک و ژمارەیەک بڕەرو بۆکس خەنجەردا

 

لەدرێژەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی هێزەکانی پۆلیس و لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانرا لەلایەن بەشیپۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیربکرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر سێ‌ پارچە چەک و ئۆتۆمبێلێکدا کەفەرمانی گرتنی هەبووە لەگەل سێ‌ پارچە چەک و چەند بڕەرو بۆکس خەنجەرێکدا.

 

لەو هەڵمەتە دا توانرا سێ‌ تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە فەرمانی گرتنیان هەبووە بەتۆمەتی دزینی زیاد لە 100 مۆبایل لەناو بازاڕی شاریسلێمانی .

 

هەروەها دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە تابلۆکەی ساختەکرابوو لەگەڵ سێ‌ پارچە چەکی ئاگرین لەگەڵ چەند بڕەرو بۆکس خەنجەرێکدا .