کونسوڵخانه‌‌‌ی گشتی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا له‌‌‌ هه‌‌‌ولێر، پێشوازی له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌مڕۆی پارتی و یه‌‌‌کێتی ده‌‌‌کات.

 

ئه‌‌‌مڕۆ هه‌‌‌ردوو شاندی سیاسی پارتی و یه‌‌‌کێتی به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی چاره‌‌‌سه‌‌‌رکردنی کێشه‌‌‌کانی نێوانیان، له‌‌‌ سلێمانی کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌.

کونسوڵخانه‌‌‌ی گشتی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا له‌‌‌ هه‌‌‌ولێر له‌‌‌ تویته‌‌‌ر رایگه‌‌‌یاند‌، پێشوازی له‌‌‌م هه‌‌‌وڵه‌‌‌ی هاوپه‌‌‌یمانانمان له‌‌‌ هه‌‌‌رێمی کوردستان بۆ چاره‌‌‌سه‌‌‌کردنیکێشه‌‌‌ ناوخۆییه‌‌‌کان ده‌‌‌که‌‌‌ین، که‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندی خه‌‌‌ڵکی کوردستاندایه‌‌‌.
هه‌‌‌روه‌‌‌ها کونسوڵخانه‌‌‌ی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا له‌‌‌ هه‌‌‌ولێر ئەوەشی ڕاگەیاندوە، پارتی و یه‌‌‌کێتی به‌‌‌یه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌توانن کوردستانێکی ئارامتر و باشتر بونیاتبنێن.

دواجار له‌‌‌ تویته‌‌‌که‌‌‌ی باڵیۆزخانه‌‌‌ی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا له‌‌‌ هه‌‌‌ولێردا هاتووه‌‌‌: ماڵێکی یه‌‌‌کگرتوو، هه‌‌‌میشه‌‌‌ سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوو ده‌‌‌بێت