‎مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا
کۆبوەوە

‎جێگری سەرۆکی هەرێمی جەخت دەکاتەوە لەسەر
‎مستەفا سەید قادر کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان و گرتنەبەری هەنگاوی جدی بە ئاڕاستەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
‎مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا جەختیکردەوە لەسەر گرنگی ڕێکەوتن و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی وزە و چارەسەری خێرای ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسیەکان.
‎جێگری سەرۆکی هەرێم رایگەیاندØ› بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ناوچەکە، پێویستە ناکۆکییە لاوەکییەکان وەلابنرێن و هەنگاوی جدی و بەپەلە بنرێت بە ئامانجی گۆڕانکاری و چاکسازی و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و خزمەتکردنی هاوڵاتیان.
‎لای خۆیشیانەوە وەفدی کونسوڵخانەی ئەمریکا پشتیوانی و هاوکاری وڵاتەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان دوپات کردەوە و بەگرنگیەوە باسیان لە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی ئەم ناوچەیە کرد.
‎وەفدەکەی کونسوڵخانەی ئەمەریکا پێکهاتبون لە کاسر٠Šن کرۆفت و جۆسوا لویس و ڤێگەر ئەمیین، بەرپرس و ئەندامانی یەکەی سیاسی و ئابووری لە کونسوڵخانەی ئەمریکی.