سلێمانی .شەش تۆمەتباری مادەی هۆشبەر  دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

شەش تۆمەتبار دەستگیرکران

مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی باندێکی شەش کەسییان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارن بە بەکارهێنان‌و بازرگانیکردنبەمادەی هۆشبەرو دزیکردن.

 

له‌‌‌کاتی‌ جێبه‌‌‌جێکردنی‌ بڕیاری‌ به‌‌‌ڕێز دادوه‌‌‌ر بۆ ده‌‌‌ستگیرکردنی‌ دوو تۆمه‌‌‌تبار که‌‌‌ تاوانی‌ دزیکردنیان ئه‌‌‌نجامدابوو، مەفرەزەکانی بەشیپۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی چاودێری‌ تۆمه‌‌‌تباریان کردو ده‌‌‌رکه‌‌‌وت که‌‌‌ تۆمه‌‌‌تباره‌‌‌کان لەگەڵ چەند تۆمەتبارێکی تردا باندێکی دزیکردن‌وبەکارهێنەرو بازرگانیکردنی مادەی هۆشبەرن، بۆیە هێزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێتشنی تاوانی سلێمانی بەهاوکاری نوسینگەی نەهێشتنیدزینی ئۆتۆمبێل توانرا سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربکەن‌و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەرو دوو چەکلەجۆری دەمانچە.

 

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباره‌‌‌کان کە ژمارەیان شەش تۆمەتبارە بەناوەکانی:

ه،س،ر لەدایکبووی 2000

أ،ر،ح لەدایکبووی 1993

ر،س،ر لەدایکبووی 1991

چ،غ،ع لەدایکبوی 2000

چ،أ،ک لەدایکبووی 1998

ح،ع، م لەدایکبووی 2001

بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون‌و دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا که‌‌‌ چەندین تاوانی دزیکردنیان لەسنوری پارێزگای‌ سلێمانی ئه‌‌‌نجامداوه‌‌‌ولێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.