دوو بەرپرسی باڵای یەکێتی لە سپیکردنەوەی ملیارێک دۆلار لە سلێمانی، تێوە گلاون.

 

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، دەزگای هەواڵگری عێراق دۆسیەیەکی تایبەتی لەسەر پرسی سپیکردنەوەی بڕی ملیارێک دۆلار لەسلێمانی کردووەتەوە و دۆسییەکە لەلایەن دوو ئەمەریکییەوە سەرپەرشتی دەکرێ، لە لێکۆڵینەوەدا گەیشتوون بەو زانیارییانەی کە دووبەرپرسی باڵای یەکێتی بکەری سەرەکین.

 

دەزگای هەواڵگری عێراق و وەزارەتی داد نووسراویان ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دادگای سلێمانی کردووە وئاماژە بەوە دەکەن کە لە بانکێکی ئەهلی لقی سلێمانی، بڕی ملیارێک دۆلار سپی کراوەتەوە و 400 ملیۆنی بۆ ئێران و 600 ملیۆندۆلاریش بۆ دوبەی رۆشتووە.

 

هەر بەپێی زانیارییەکان، دوو راوێژکاتی ئەو بانکە ئەهلییە و دوو بەرپرسی باڵای یەکێتی ئەو کارەیان کردووە و ئێستە یەکیان هەڵاتووە ویەکیشیان لە سلێمانی داڵدە دراوە.

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیش کردوە کە بافڵ تاڵەبانی لە رۆژانی رابردوو بۆ ئەو مەبەستە لە بەغداد بووە و لەگەڵ سەرۆکی دادگای باڵا باسیلەو دۆسییە کردووە و داوی لێکردووە بێ دەنگی لەو دۆسییە بکرێت، لە بەرانبەریشدا سەرۆکی ددادگاکە بە بافڵ ی راگەیاندووە کە لیژنەکەلەلایەن ئەمەریکاوە پێکهاتووە و ئەوان دەسەڵاتی پەردەپۆشکردنیان نییە.

 

ئەمەریکییەکان نایشارنەوە کە توڕەن لەو بێسەرەبەرییەی عێراق و بەتایبەت زۆر چاودێری سلێمانی دەکەن و لەم مانگەدا دووجار شاندیانلەوشارە لەگەڵ یەکێتی کۆبوونەتەوە و هەڕەشەیان کردووە، جیا لەوەی لەرێگەی تیمی شارەزایشەوە چاودێری بازاڕی دراوی سلێمانی دەکەن.

 

بەهۆی کەمکردنەوەی کاریگەریی سزاکانی ئەمەریکا لەسەر ئێران، واشنتۆن بڕیاری داوە دۆلاری کەمتر رەوانەی عێراق بکات و پێیان وایەئەو پارەیە دەچێتە خزمەتی ئێرانەوە، بەو هۆیەشەوە نرخی دۆلار رۆژانە لە بەرزبوونەوەدایە.

 

پێشتر چەند میدیایەکی بیانی بڵاویان کردەوە کە ئێران دۆلاری پێویستیی خۆی، لە سلێمانی و شاری هیرتی ئەفغانستان بەدەست دەخات.

سەرچاوەی باوەڕ پێکراو…….