یەکێک لەو کەسانەی و لە ڕووداوەکەی وڵاتی تورکیا کوژران، دایکی خانمە ڕاگەیاندنکار هەوار جەلالەدینە.

 

لە ئاکامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر جەند گەشتیارێکی کورد چوار کەس دەکوژرێن

 

 

به‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌یانی ئه‌‌‌مڕۆ پێنجشه‌‌‌ممه‌‌‌، له‌‌‌ شارۆچکه‌‌‌ی نسێبین سه‌‌‌ر به‌‌‌ پارێزگای مێردین له‌‌‌ باکووری کوردستان، هێرشێکی چه‌‌‌کداری کرایه‌‌‌ سه‌‌‌رخێزانێکی کوردی دانیشتووی پارێزگای دهۆک، که‌‌‌ به‌‌‌ ئۆتۆمبێله‌‌‌که‌‌‌ی خۆیان له‌‌‌ دهۆکه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی چاره‌‌‌سه‌‌‌ریی نه‌‌‌خۆشی روویان له‌‌‌ وڵاتیتورکیا کردووه‌‌‌.

به‌‌‌پێی سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ هه‌‌‌واڵییه‌‌‌کان له‌‌‌ باکوری کوردستان، چوار که‌‌‌س که‌‌‌ سه‌‌‌رجه‌‌‌میان ئه‌‌‌ندامی یه‌‌‌ک خێزان بوون له‌‌‌ ئۆتۆمبێله‌‌‌که‌‌‌یاندا رووبه‌‌‌ڕوویهێرشێکی چه‌‌‌کداری بوونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامدا سێ که‌‌‌سیان گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ست داوه‌‌‌ و که‌‌‌سێکی دیکه‌‌‌شیان به‌‌‌ سه‌‌‌ختی بریندار بووه‌‌‌ وگواستراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌.

ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌ش کراوه‌‌‌، کوژراوه‌‌‌کان به‌‌‌ گوله‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ریان دراوه‌‌‌ که‌‌‌ یه‌‌‌کێکیان ئافره‌‌‌تێکی ته‌‌‌مه‌‌‌ن 70 ساڵه‌‌‌، سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ هۆکاری رووداوه‌‌‌که‌‌‌ تا ئێستاهێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌کان هیچ ورده‌‌‌کارییه‌‌‌کیان ئاشکرا نه‌‌‌کردووه‌‌‌ و لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌کانیش بۆ دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی تاوانباران ده‌‌‌ستی پێ کردووه‌‌‌.

ناوی ئەو چوار هاووڵاتیەی دهۆک کە لەنزیک مێردین بە دەستڕێژی گولە کوژراون:

- مەلا ئەحمەد بێزەلی، تەمەن 44 ساڵ
-
حاجی عەبدوڵڵا سالی، تەمەن 65 ساڵ
-
چیمەن شاهین، هاوژینی حاجی عەبدوڵڵا
-
هند عەبدوڵڵا، کچی حاجی عەبدوڵڵا

بریندارەکەش کە دایکی مەلا ئەحمەدە، ناوی وەحیدا حەیدەرە و تەمەنی 65 ساڵە