پۆلیسی سلێمانی: کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکرا

تۆمه‌‌‌تبارێک ده‌‌‌ستگیرکرا که‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌ی‌ کردبوو

 

مه‌‌‌فره‌‌‌زه‌‌‌کانی‌ بنکه‌‌‌ی‌ پۆلیسی‌ کوردسات تۆمه‌‌‌تبارێکیان ده‌‌‌ستگیرکرد که‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌ی‌ کردبوو.

 

دوای‌ بیستنی‌ ده‌‌‌نگی‌ ته‌‌‌قه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڕه‌‌‌کی‌ کارێزه‌‌‌وشکی‌ شاری‌ سلێمانی‌، ده‌‌‌ستبه‌‌‌جێ هێزه‌‌‌کانی‌ پۆلیس شوێن ده‌‌‌نگی‌ ته‌‌‌قه‌‌‌که‌‌‌ که‌‌‌وتن‌و گه‌‌‌یشتنه‌‌‌شوێنی‌ ڕووداوه‌‌‌که‌‌‌، توانرا ته‌‌‌قه‌‌‌که‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌ لەلایەن مه‌‌‌فره‌‌‌زه‌‌‌کانی‌ بنکه‌‌‌ی‌ پۆلیسی‌ کوردساته‌‌‌وه‌‌‌ دەستگیربکرێت. لەکاتی دەستگیرکردنشیدا دەستگیرابەسەر چه‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌یدا له‌‌‌جۆری‌ ده‌‌‌مانچه‌‌‌ که‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌ی‌ پێکردبوو.

 

له‌‌‌ئێستادا تۆمەتبار (ب، ب، م) له‌‌‌دایکبووی‌ 1987 به‌‌‌بڕیاری‌ به‌‌‌ڕێز دادوه‌‌‌ر ڕاگیراوه‌‌‌و لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌کان به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌.