عێراق سەبارەت بە داهات و موچەی فەرمانبەرانى هەرێم بر٠Šار دەدات

 

وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، لە کۆبونەوەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق باسیان لە یاسای بودجه‌‌‌ و ده‌‌‌روازه‌‌‌سنوورییه‌‌‌کان و دۆسییه‌‌‌ی نه‌‌‌وت کردووە. دەشڵێت، عێراق رێکاری دیکەی گرتووەتەبەر بۆ وردبینی لە داهات و موچەی فەرمانبەران.

 

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بە میدیاکانی پارتی راگەیاندووە، لە کۆبونەوەی مەسرور بارزانی و محەمە شیاعسودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆمەڵێک بابەت باسکراون لەوانە یاسای بودجه‌‌‌، ده‌‌‌روازه‌‌‌ سنوورییه‌‌‌کان و دۆسییه‌‌‌ی نه‌‌‌وت.

 

وتیشی، گفتوگۆکانیان لەو پرسانەدا ئەرێنی بووە و خاڵی ناکۆکیش لە پرسەکاندا هەبوون.

 

دەشڵێت، بۆ گەیشتن بە رێککەوتن کۆمه‌‌‌ڵێک رێککار گیراوه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌ر وه‌‌‌ک وردبینی له‌‌‌ داهات و موچه‌‌‌ی فه‌‌‌رمانبه‌‌‌ران. دەشڵێت شاندی هەرێم داوایکردووە یاسای ئه‌‌‌نجوومه‌‌‌نی ئیتیحادی و یاسای نه‌‌‌وت و غاز ده‌‌‌ربچێت.

 

لەبارەی ٤٠ ٠  ملیاره‌‌‌که‌‌‌شەوە ئەوەی خستووەتەڕوو، هه‌‌‌ندێک رێکار ماوه‌‌‌ و حکومه‌‌‌تی عێراق بڕیاری داوه‌‌‌ ئه‌‌‌و بڕه‌‌‌ پاره‌‌‌یه‌‌‌ بنێرێت.