بەپەلە..

لەبەغداد لە ئاستێکی نزم پێشوازی لە  مەسرور بارزانی و وەفدی هەرێم کرا زانیاری زیاتر

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادە نەبوو پێشوازی لە مەسرور بارزانی بکات

بەیانی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی بەسەرۆکایەتی وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری بەغداد و لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیبەغداد لەلایەن وەزیری پلاندانانی عێراق و کادرانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا ..!!

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لەڕووی پرۆتۆکۆڵییەوە پۆستەکەی هاوتای پۆستی محەمەدشیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراقە و دەبوایە سودانی خۆی لەفڕۆکەخانە پێشوازی لەمەسرور بارزانی بکردایە ،بەڵام خۆی نەچووە فڕۆکەخانە و محەمەد تەمیمی وەزیری پلاندانانی حکومەتی عێراقی نارد بۆ پێشوازی لەمەسرور بارزانی و وەفدیحکومەتی هەرێمی کوردستان ..!!

 

خاڵێکیتر کە جێگەی سەرنج بوو لەمەراسیمی پێشوازیکردن لەوەفدی حکومەتی هەرێم ، ئامادەبوونی ئەو ژمارە زۆرەی کادرانی پارتیدیموکراتی کوردستان بوو کە لە ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتی عێراق لەپشکی ئەو حیزبە پۆستییان وەرگرتووە ، کە ئەوەش لەڕوویپرۆتۆکۆڵییەوە نەشاز و نەگونجاوە ..!! هەزاران هاووڵاتیش لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسیوویانە ( بۆچی تەنها بەرپرسان و کادرانی پارتیدیموکراتی کوردستان پێشوازییان لەوەفدی حکومەتی هەرێم کردووە ) ..?!

 

ناو و پۆستی ئەو بەرپرسانەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لەپێشوازی مەسرور بارزانیدا بوون لەفڕۆکەخانە :

فواد حسێن ـ وەزیری دەرەوەی عێراق

شاخەوان عەبدوڵا ـ جێگری سەرۆکی پەرلەمان

بەنگین ڕێکانی ـ وەزیری ئاوەدان کردنەوە

فارس عیسا ـ نوێنەری حکومەتی هەرێم لەبەغداد

 

سەرچاوەیەکیش لەشاری بەغداد بە"سلێمانی میدیا"ـی ڕاگەیاند ، پێشتر وەفدی حکومەتی هەرێم و خودی مەسرور بارزانی ئاگاداری ئەوەبوون و دەیانزانی محەمەد شیاع سودانی لەفڕۆکەخانە پێشوازییان لێ ناکات ، پێدەچێت ئامادەبوونی ئەو ژمارە زۆرەی بەرپرسانی پارتیدیموکراتی کوردستان لەحکومەتی عێراق ، بەمەبەستی دروستکردنی قەرەباڵغی و لابردنی چاوەکان لەسەر ئەو خاڵە بوو بێت کە محەمەدشیاع سودانی ئامادە نەبووە لەفڕۆکەخانە پێشوازی لەمەسرور بارزانی بکات ، چونکە ئامادە نەبوونی ناوبراو بێڕێزییەکی گەورەیە بەوەفدیحکومەتی هەرێم و پێگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەئێستا لەلایەن مەسرور بارزانییەوە بەڕێوەدەبرێ ..