بەپەلە.. بافڵ تاڵه‌‌‌بانى په‌‌‌یامێک ئاراسته‌‌‌ى  سەرجەم هێزە سەربازییەکانی یەکێتی دەکات

 

دەقی اراگەیەندراوەکە:

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی: رێگە بە هیچ کەسێک نادەین یاسا شکێنی بکات

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری،بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانیکۆماندۆی کوردستان و لێپرسراوی هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 

لە کۆبوونەوەیەکدا کە قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال ئامادەبوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشیرۆڵ و ماندوبوونی هێزە ئەمنییەکانی کرد لە بەرامبەر هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان، ژیان و ئارامیی خەڵک و جێبەجێکردنیبڕیاری دادگا. داواشیکرد وەک هەمیشە ئامادەبن بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک کە سەقامگیریی هەرێم تێکبدات و ژیانی خەڵکەکەی بخاتەمەترسییەوە.

 

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ باسی سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای کرد و وتی، سەقامگیریی خاک وخەڵکەکەمان لەسەروو هەمووشتێکەوەیە و رێگە بە هیچ کەسێک نادەین یاساشکێنی بکات، داواتان لێدەکەم بەهەمووشێوەیەک رووبەڕوویئەوانە ببنەوە کە ئارامی و ئاسایشی خەڵک تێکدەدەن و سنوورەکانی یاسا دەبەزێنن.