کەش و هەوای  پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆدوو شەممە  9 – 1 - 2023

 

کەش/ ئاسمان هەور دەبێت لەگەل ئەگەری نمە بارانی کەمی پچرپچر وە بەفر لەناوچە شاخاوویەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکانی باکوور  , لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی (پارێزگای سلێمانی) هەرێم رێژەی دابارین زیاتر دەبێ بەتایبەتی لەکاتەکانی دوایی نیوەڕؤ , پاشان کەش بەرەوسەقامگیر بوون دەچێتەوە بۆکاتەکانی ئێوارە ,  هەروەها ئەگەری دروست بوونی تەم ومژ هەیە زیاتر لەناوچە بەرزەکاندا.

خێراى با /  لە سەر خۆ - مامناوەند دەبێت ( 10 -  20 ) کم/ک .

ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت .

پلەکانی گەرما / نزمترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو نزم دەبێتە وە بەگشتی بۆ ئەم شەو  بە (2-3) یلە وە بەرزترین پلەش بۆ ئەمرۆ لەزۆر بەیناوچەکان  نزیک  دەبیتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ تەنها ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نەبێ کەمێک نزمتر دەبنەوە  .

مەوداى بینین / لە نێوان ( 6 – 8 ) کم  دەبێت لە کاتى دروست بوونى تەم بۆ کەمتر لە 2 کم  .

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی سێ شەممە   10 – 1 - 2023

کەش/ئاسمان ساماڵ دەبێت , وە ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە  بەتایبەتی لەکاتەکانی  بەیانی زوودا  .

پلەکانی گەرما /کەمێک بەرزتر  دەبنەوە وە لە ناوچە شاخاوویەکانی سنوور نزمتر دەبنەو بە (1-2)یلە  بەراوورد بە تۆمارەکانی  ئەمڕۆ .

خێراى با /  لە سەر خۆ دەبێت ( 10 -  15 ) کم/ک .

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .

مەوداى بینین / لە نێوان ( 8 – 9 ) کم  دەبێت  لەکاتی دروست بوونی تەم لەنێوان (3-5 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :  11 پلەى سیلیزى

سلێمانی    : 8  پلەى سیلیزى

دهۆک     :  11 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 12 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   : 8 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  10 پلەى سیلیزى

سۆران    :  6 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :  14 پلەى سیلیزى

بەشى پێشبینى /  9- 1- 2023