یەکێتی سێ ئەندامی سەرکردایەتی دوور دەخاتەوە

 

کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ــ بازنەی کەرکوک ـ دەستی پێکرد کە ئامانجی کۆبونەوەکە دوور خستنەوە و دەرکردنی سێ لەئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیە کە لەلایەن لیژنەکەی مەکتەبی سیاسی تۆمەتبار کراون بە لادان لە پەیرەوی حزبەکە و تۆمەتباریان کردون بەشاهیدی دان  دژی سەرۆکی ئێستای یەکێتی لە بەغداد .

 

هەر یەکە لە چەتۆ ساڵح ، پەروین کاکە حەمە و سەردار هەرکی لەلایەن ئەو لیژنەیەی ئاسۆ مامەند و سەرکەوت زەکی و رزگار حەمەسەرپەرشتی دەکرێن پێشنیاری دورخستنەوەیان دراوە .

 

ئەو تۆمەتانەی روبەروی چەتۆ سالح بریکاری وەزارەتی ناوخۆ کراون بریتین لە شکاندنی بریاری بافل تاڵەبانی بەدەست پێکردنەوەی دەوام لەوەزارەتی ناوخۆ و چونی بۆ بەغداد بۆ شاهیدی دان لە قازانجی لاهور شێخ جەنگی و تۆمەتی هەر یەکە لە پەروین کاکە حەمە و سەردارهەرکیش بریتین لە چونیان بۆ بەغداد وەک چەتۆ سالح بۆ شاهیدی دان لەسەر کێشە نێوخۆییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان .