شه‌‌‌پۆلێکى نوێى به‌‌‌فر و بارانبارین هه‌‌‌رێم و ناوچەکە  ده‌‌‌گرێته‌‌‌وه‌‌‌

 

شاره‌‌‌زایه‌‌‌کی بواری که‌‌‌شناسی ڕایدەگەیەنێت" ئه‌‌‌مرۆ پینچشه‌‌‌ممه‌‌‌ بەهۆی بەردەوامی کاریگەری شەپۆلی دەریای سوور بارانی مامناوەندناوبەناو تا کاتەکانی ئێوارە لە ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین بەردەوامی دەبێت،هۆشداریشیدا لە دروستبوونی تەم و مژی چر بە تایبەت لە  ئێوارەى ئه‌‌‌مرۆ بۆ بەرەبەیانی رۆژی هەینی ٦-١ لە هەریەکە ناوچەکانی گەرمیانو هەڵەبجە و سلێمانی".

 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی شەممەوە ٧-١-٢٠ ٢٣ تا ئێوارەی رۆژییەکشەممە ئەگەر هەیە شەپۆلێکی نوێی لاواز بۆ مامناوەندی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە کە بارستە هەوایەکی ساردی لەگەڵدایە وکاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە لە دەریای رەش و تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکانمان درێژئەبێتەوە کە ئەگەر هەیە ناوچەکانی سنوری پارێزگایدهۆک و هەولێریش بگرێتەوە و بەهۆی نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەفربارین زیاتر دائەبارێت".

 

له‌‌‌ دوینی چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ 4 ی کانونی دووه‌‌‌می 2023 لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری شەپۆلی دەریای سوور بارانی مامناوەند سنورىگه‌‌‌رمیان و سلیمانى گرته‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌فربارینیش له‌‌‌ پینجوین و سه‌‌‌رچاى ئه‌‌‌زمه‌‌‌ر وگۆیژه‌‌‌ باریوه‌‌‌.