محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ سێشەممە دوای کۆتاییهاتنی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەیبەوەشکرد، حکومەتی عێراق پێداگرە لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵەبجە وەک پارێزگایەکی عێراق و لە قۆناغی داهاتوشدا لەرێکارەکارگێڕییەکاندا ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکات.
ئەوەشی خستەڕو، پارێزگای هەڵەبجە شایستەی خزمەتی زیاترە و ئەرکی حکومەتی فیدڕاڵە پشتیوانی شارەکە و خەڵکەکەی بێت، چونکەخەڵکی هەڵەبجە قوربانییەکی زۆری بەخشیوە.