ڕاگەیاندنی فەرمی ڕژێمی ئێران ڕای گەیاند کە بەندکراوێکی دیکەی خۆپیشاندانەکانی ڕێبەندان لە سێدارە داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی دەوڵەتی ئێران، ئەم کەسە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی ڕێبەنداندا دەستگیر کرابوو.
تا ئێستا ڕێکخراوە مافییەکان ڕەخنەی توندیان لەم کردارانە گرتووە و داوای کۆتایی هێنان بە سێدارەدانی خۆپیشاندەران دەکەن.