بەپەلە ..

ئێرانØ› مانگرتنى سەرتاسەرى ڕادەگەیەنرێت

بۆ راگرتنی بڕیاری لەسێدارەدان و دەستگیرکردن و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران

وردەکاری

 

٣٤ زانکۆ و گروپی گەنجان و کۆمەڵە و ئەنجومەنی کرێکاران لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، داوا دەکەن بۆ ماوەی سێ رۆژ مانگرتنرابگەیەندرێت.

٣٤ زانکۆ و گروپی گەنجان و کۆمەڵە و ئەنجومەنی کرێکاران لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، داوایان کردووە لە ١٩ی ئەم مانگە تا ٢١ی مانگمانگرتنی گشتی رابگەیەندرێت
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیان خستووەتەڕوو، ئامانجی مانگرتنەکەیان بۆ فشارخستنە سەر لێپرسراوانی ئێرانە، بۆ راگرتنی بڕیاریلەسێدارەدان و دەستگیرکردن و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران، بە تایبەت کە بڕیاری لەسێدارەدان بەسەر دوو خۆپیشاندەردا جێبەجێکراوە. داواشیان لە سەرجەم چین و توێژەکان کرد بە دەم بانگەوازەکەیانەوە بێن و هەموو شارەکان بگرێتەوە.

هەروەها ئەنجومەنی رێکخستنی خۆپیشاندانەکان داوای لە کرێکارانی گرێبەستی نەوت کردووە، رۆژانی ٢٤ و ٢٥ و ٢٦ی ئەم مانگەمانگرتن رابگەیەنن.

٩٠  رۆژە خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و بە پێی دوایین ئامارەکان، لانی کەم ٤١٦ کەس کوژراونکە ٥١ کەسیان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە