بەپەلە

سیروان بارزانی  بوجەی دژه‌‌‌تیرۆری یەکێتی بڕدراوه و بڕیارەکە کاتییه

سەرەتای ئەم هەفتەیە شاندێکی باڵای سەربازی و

ئەمنی هەرێمی کوردستان کە لە فەرماندە باڵاکانی یەکێتی و پارتی پێکهاتوون سەردانی هەنگاریایان کرد.

 

سیروان بارزانی، ئەندامی شاندەکە بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە کە سەرەڕای ناکۆکیە سیاسیەکان نوێنەرە سەربازیەکانی یەکێتی وپارتی "به‌‌‌ یه‌‌‌ک ده‌‌‌ست و وه‌‌‌کو برا" کاریان کردووە.

 

ڕاشیگەیاندووە "نابێت کێشه‌‌‌یه‌‌‌کی تایبه‌‌‌ت که‌‌‌ له‌‌‌نێوان پارته‌‌‌کان هه‌‌‌بێت کاریگه‌‌‌ری هه‌‌‌بێت له‌‌‌ لایه‌‌‌نی سه‌‌‌ربازی و ئه‌‌‌منی."

 

سەبارەت بە بڕینی پارەی دژەتیرۆری یەکێتی، سیروان بارزانی ئاماژەی بەوەکردووە، " ئه‌‌‌وه‌‌‌ی من بیستوومه‌‌‌ هه‌‌‌ر مانگێکه‌‌‌ بودجه‌‌‌ی دژه‌‌‌تیرۆربڕدراوه و بڕیارەکە "کاتییە." ‌