لە بەیاننامەکەدا کە واژۆی وەزیرانی دەرەوەی کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، بەریتانیا و ئەمریکا و هەروەها نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپای لەسەرە، هاتووە؛
“ئەندامانی گرووپی حەوت ئامادەن لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئێران لە سەركوتی ناڕەزایەتییەكان و نەیارانی، كە بە پێشێلكردنی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ دادەنرێت، ڕێوشوێنی سنوورداركردنی زیاتر بگرنەبەر.
لەلایەکی دیکەوە، دوابەدوای پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا و پەرەسەندنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئەگەری ململانێی سەربازی، وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان نوێکارییەکی سەبارەت بە سەفەر و هۆشدارییە ئەمنییەکانی بۆ ژمارەیەک وڵات و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە دۆخی ئەمنیەتیی لە سەرتاسەری ناوچەکە بە "زۆر ناسەقامگیر" وەسف کرد و داوای لە هاووڵاتییانی ئەڵمانی کرد بە وریایی زیاترەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی ناوچەکە بکەن.