ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەركرانیدا، تووشی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونیی توند و گوشاری هێزەکانی ئیتلاعات بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ بووەتەوە.

دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە لە ڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بەڕێوەچووە و لە دادگایییەکی کورتی ١٥ خولەکیدا، بە تۆمەتی “گەندەڵی لەسەر زەوی” لە ڕێگەی “سیخوڕیکردن لە پێناو بەرژەوەندیی ئیسرائیل”دا سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئەم هاووڵاتییە لەکاتی پڕۆسەی دادگاییکردنەکەدا تۆمەتەکانی ڕەت كردووەتەوە و دوای ناڕەزایەتیی پارێزەرەكەی، دۆسیەکەی ڕەوانەی لقی ٩ی دادگای باڵا کراوە.