هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
هاووڵاتییەک دیکە لە شاری بۆكان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکرا.
ئێوارەی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤، ڕەسووڵ یادیار، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "گۆێکتەپەی قەرەمووسالی" سەر بە شاری بۆکان، لە لایەن هێزە بەكرێگیراوەكانی ئیتلاعات بەبێ نیشاندانی فەرمانی دادگا دەسبەسەر کرا.