لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دۆخی ئەمنی بە جۆرێکە کە "ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەكان لە هەر ساتێکدا هەیە" و پێویستە هاووڵاتییان بێ دواكەوتن چوونە دەرەوەیان لەو وڵاتە ڕێکبخەن.
هۆشداریی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان: هاووڵاتییان دەستبەجێ ئێران بەجێبهێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان بە دەركردنی توندترین هۆشداری، داوای لە هەموو هاووڵاتییانی كرد بە زووترین کات ئێران بەجێبهێڵن.